٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێم: یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، (سەفین دزەیی) رایگەیاند کە، بە گوێرەی رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەر موحەمەد (د.خ) دەكەوێتە رۆژی شەممە 2015/1/3 كە لەخۆیدا پشووە، بڕیاردرا رۆژی یەكشەممە 2015/1/4 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ببێتە پشووی فەرمی.
     
گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، (سەفین دزەیی) رایگەیاند کە، بە گوێرەی رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر موحەمەد (د.خ) دەكەوێتە رۆژی شەممە 2015/1/3 كە لەخۆیدا پشووە، بڕیاردرا رۆژی یەكشەممە 2015/1/4 لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ببێتە پشووی فەرمی، جگە لە وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا كە بە گوێرەی بەرنامە و خشتەی خۆیان پشوەكانیان دیاری كردووە.
(سەفین دزەیی) گوتیشی، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان وعیراق و جیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ئاشتیی و ئارامی و پتەوبوونی پێوەندی برایەتی و دۆستایەتی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان وعێراق و هەموو گەلانی جیهان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار