مه‌سرور بارزانی: سه‌ركه‌وتنی كوردستان مسۆگه‌ره و بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین

هەولێر ــ KDP.infoــ مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینییەوە، ڕایگەیاند کە سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م، بۆ خۆڕاگریان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌بوون و هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ركه‌وتنی كوردستان مسۆگه‌ره و به بڕوایه‌كی پته‌وه‌وه بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین.
ده‌قی پەیامەکەی مه‌سرور بارزانی بە بۆنەی داهاتنی ساڵی تازەی زایینییەوە:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و بریندارانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م.
هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ له كاتێكدایه، كه ماوه‌ی پێنج مانگه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانانه له پێناو پاراستنی كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌ی، له‌بری هه‌موو جیهان دژ به دوژمنێكی دڕه‌نده ده‌جه‌نگێ و سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێناوه و دوژمنی تووشی شكستی گه‌وره كردووه. به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین، كه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین و هه‌موو توانای خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له پارێزگاری كردن له كوردستان و ئه‌و به‌ها پیرۆزانه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان خۆیان بۆی كرده قوربانی.
به ده‌رفه‌تی ده‌زانم، سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م، بۆ خۆڕاگریان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌بوون و هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ركه‌وتنی كوردستان مسۆگه‌ره و به بڕوایه‌كی پته‌وه‌وه بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین.
دووباره ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و كامه‌رانی بێت بۆ كوردستانیانی خۆشه‌ویست.
.
براتان
مه‌سرور بارزانی
31/12/2014




