پێشمه‌رگه نه‌خۆشخانه گشتییەکەی شنگالیشی ئازاد كرد.. زیاتر له 400 تیرۆرستی داعش كوژراون

شنگال ــ KDP.info ــ دیارە بەو دواییە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و به‌رفره‌واندا زەبرێکی قورسی لە داعش دا و، به ماوه‌یه‌كی كورت ناوچه‌یه‌كی زۆری ڕه‌بیعه و زوممار و شنگالی له تیرۆرستانی داعش ئەستاندەوە.
( سه‌یدۆ چه‌تۆ ) سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سه‌رۆك بارزانی) هێرشێکی گەورەیان برد بەرەو ڕه‌بیعه و، شنگال و، بە ماوه‌یه‌كی كورت زۆر شوێنیان گرتەوە. سەرماوسۆڵ داهاتبوو، ئاوارەکانی سەر چیای شنگال خەمیان لێ نیشتبوو، بەڵام هەر کە بینییان سەرۆک بارزانییش هاتە سەر چیا، دڵیان گەرم داگەڕا و، باوەڕییەکی تەوایان پەیدا کرد کە داعش ئیتر ناتوانێت توخنیان بکەوێتەوە."
(سه‌یدۆ چه‌تۆ) گوتیشی: "تیرۆرستانی داعش تا ئێستا ئەوەندە زه‌ره‌ر و زیانیان نەکردووە. زیاتر لە 400 تیرۆرستی داعش، بە دەستی پێشمەرگە گۆڕبەگۆڕ بوونە؛ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه سەنگریان لە دژمن گرتووە و، ئێستا گشت شوێنه ستراتیجیه‌كانی شنگالیان به ده‌سته‌وه‌یه. دوێنێ ئێوارەیش نه‌خۆشخانه گشتییەکەی شنگالیان ئازاد کرد و، له‌و داعشە خوانەناسانە پاكیان کردەوە."
نه‌شوان به‌رزنجی




