دەرفەتێکی نوێ بۆ وەرنەگیراوانی زانکۆ و پەیمانگاکان ...په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كشتوكاڵی خه‌بات توانای وه‌رگرتنی (150) قوتابی دیكه‌ی هه‌یه

هەولێر ــ KDP.info ــ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌رچووانی بەشە زانستییەکەی پۆلی دوانزەی (12) ئاماده‌یی، ئاگادار ده‌كاتەوە، بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015، لە په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكیی كشتوكاڵی خه‌بات ــ لە به‌شی ڕه‌زگه‌ری، به‌روبومی كێڵگه‌یی، پاراستنی ڕووه‌ك ــ جێ بۆ خوێندنی (150) خوێندكاری دیكه هه‌یه؛ بەو مەرجەی كۆنمره‌کەیان لە 420 کەمتر نەبێت و، دانیشتووی پارێزگا‌ی هه‌ولێریش بن. ئەوانەی نیازیان هەیە با سه‌ردانی ڕاگرایه‌تیی په‌یمانگه ته‌كنیكییەکەی خه‌بات بكه‌ن و، فۆرم پڕ بکەنەوە تا ناویان بچێتە ڕیزی پێشبڕکێوە.
قوتابیان با ئاگادار بن، کە لەو په‌یمانگه‌یه‌دا وه‌رگیران، مافی بوارگۆڕین (دابه‌زاندن) و گواستنه‌وه‌یان نابێت؛ په‌یمانگه هەنوان (به‌شی‌ناوخۆیی)ـیشی نییه، دابینکردنی حەوانگە لە ئەوستۆی خوێندکار دەبێت.
هەر له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وە ــ ڕێكه‌وتی ــ 31/12/2014 ــ فۆرم دابەش دەکرێت؛ ئاخرڕۆژی فۆرم‌دابەشکردنەکە 8/1/2015 ده‌بێت.




