٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراكسیۆنی پارتی، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی 20%ــی مووچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر ــ  KDP.infoــ (دڵشاد شه‌عبان) ڕایگه‌یاند كه‌، فراكسیۆنی زەرد پڕۆژەیاسایەكی پێشكەش کردووە بە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرسێ سەرۆكایەتەکەی پەرلەمان و هەرێم و حكوومەت بە ڕێژەی سەدا بیست، كەم بکرێتەوە؛ بە دەوامکەر و خانەنیشیانەوە.

(دڵشاد شەعبان) داڕێژەری پڕۆژەیاساكە ــ كه‌ خۆی سەر بە فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستانە لە پەرلەماندا ــ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ پڕۆژەیاسایەكم پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كرد، بۆ ئەوەی مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتییەکەی هەرێمی كوردستان، بە ڕێژەی 20% كەم بكرێـتەوە، بە دەوامكەر و، خانەنشینیشمانەوە؛ لەو سۆنگەیەوە پارەیەكی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ خەزینەی هەرێمی كوردستان و، دادی كۆمەڵایەتیش دێتە دی، لە نێوان مووچەی فەرمانبەران و پلەتایبەتەكانیشدا."
بە گوێرەی قسەکانی (دڵشاد شەعبان)، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە بكات؛ 18 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسەکەیان واژۆ کردووە و، ئینجا داویانەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
 
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار