بە فەرمانی سەرۆک بارزانی فه‌وجێك بۆ كوردانی شه‌به‌ك كرایه‌وه.. پاش مەشق، دەچنە بەرەکانی جەنگ

مووسڵ ــ KDP.info ــ (مەلا سالم شەبەک) نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، به فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) فه‌وجێك بۆ شه‌به‌ك كراوه‌ته‌وه و، بەم زووانە ده‌چنه یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهینان، ئینجا ده‌چن بۆ جه‌نگ. جه‌ختیشی كرد كه داوایان كردووه بۆ شه‌به‌ك لیوایه‌ك بكریته‌وه.
نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەڕە فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی بە فەرمانی (سه‌رۆك بارزانی) بڕیار درا ھێز بۆ پێکهاتەکانی دیکەیش دابمەزرێت، لەو چوارچێوەیەدا ھێزێک لە کوردانی شەبەکیش پێک دێت؛ جارێ فه‌وجێكیان ده‌بێت و، ئیدی ئەوە بوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانه‌كه‌ی ده‌رچوواند و، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یش بانگی ئەو پێشمەرگانەیان کردووە و، قسەیان لەگەڵیاندا کردووە کە بڕیارە بچنە ئەو فه‌وجه‌وە."
بە قسەی (مەلا سالم)، بڕیارە تا چەند ڕۆژی دی، تێكڕای پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و فه‌وجه، پێوه‌ندی به یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانەکەیانەوە بكه‌ن و، پاش 15 ڕۆژ مەشق، دەچنە بەرەکانی جەنگ.
نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "ئێمە داوامان کردووە لیوایەک بۆ کوردانی شەبەک دابمەزرێت، چونکە زۆری گەنجی شەبەک خۆیانیان گورجەوە کردووە بێنە ناو پیشمەرگە. هەڵبەت جارێ هەر 650 کەسیان لێ وەرگیراوە و، ئەو هێزەیش لە چوارچێوەی ھێزی پێشمەرگەدا دەبێ؛ واتە دەبنە پێشمەرگەی کوردستان و، پارێزگاری لە ناوچە شەبەکنشینەکان دەکەن و، لە ئازادکردنی مووسڵیشدا بەشداری دەکەن. زۆر خێزانی کوردی شەبەک بە تایبەت شیعەمەزەبەکان چوونەتە باشوری عێراق و لە نەجەف و کەربەلادا نیشتەجێ بوونە، لێرەوە داوایان لێ دەکەین با گەنجەکانیان پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە بکەن و، بەرگری لە خاکی خۆیان بکەن؛ ئێمە هەر کوردین و، خۆمان بە پێشمەرگەی ماڵی بارزانی دەزانین ئەگەر بە پێشمەرگەمان وەربگرن."
بڵند ئیبراھیم




