مه‌خموور: پێشمه‌رگه داعش دوورکوت دەکەت و ڕایان ده‌ماڵێت

مه‌خموورـ KDP.info ــ لەم سه‌رله‌به‌یانییەی ئه‌مڕۆوە، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بەری مه‌خموور و گوێڕ، لە سێ لاوە داعش دەکوتین و، بەو نیازەی ناوچەکەیا لێ پاک بکنەوە.
عه‌قیدڕوكن (سەلیم سوورچی) له هێزی پشتیوانیی یه‌ك له قۆڵی مه‌خموورەوە، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لەم به‌یانییەوە بە گوێرەی پلان، لە سێ لاوە داعش دەکوتین و، بە نیازین له سنووری گوێڕ و مه‌خموور ڕایان‌بماڵێن. جارێ وا خەریکین دوورکوتیان دەکەین، ئینجا لێیان دەچینە پێشەوە."
نه‌شوان به‌رزنجی




