ئاكرێ.. بوومە‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3 پله‌ی ڕێخته‌ر زه‌ویی هه‌ژاند

ئاكرێ ــ KDP.info ــ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بوومە‌له‌رزه و كه‌شناسیی هه‌رێم، دوێشه‌و بوومە‌له‌رزه‌یه‌ك شاری ئاكرێی هه‌ژاند، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی نه‌بوو.
لە ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستاندا ــ كه كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕە فه‌رمییەکەی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه ــ هاتووه کە ڕێكەوتنی 30/12/2014 سه‌عات 8:39 خولەكی شەو بە كاتی هەولێر، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.0 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر لە ئاکرێی داوە؛ چەقی بوومەلەرزەکە دە کیلومەتر لە شاری ئاکرێوێ و، 14 کیلۆمەتریش لە ئاستی عاردەوە دوور بووە.




