٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی پێداویستیی بەسەر 975 خێزان لە كەمپی بەحركە و باسرمەدا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەناخوازانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و لە كەمپەكانی بەحركە و باسرمە نیشتەجێن، دەیان جۆر پێداویستی و كەلوپەل بەسەر 975 خێزاندا دابەش كرا.

ئەمڕۆ رێكەوتی 30/12/2014 لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەناخوازانی ئێزدی، شەبەك و عەرەب لە كەمپی بەحركە لە دوو هەڵمەتدا كە یەكەمیان كە بە هاوكاریی تەلەڤزیۆنی یەكگرتوو بەڕێوە چوو، تێیدا هەستان بە دابەشكردنی جلوبەرگ بەسەر 550 خێزاندا. لە هەڵمەتێكی دیكەیشدا كە بە هاوكاری لەگەڵ تەلەڤزیۆنی  CB-ی ئەمەریكایی بەڕێوە چوو، تێیدا تیمی دەزگا هەستا بە دابەشكردنی بەشەئاردی مانگانە بەسەر 600 خێزانی پەناخوازدا.
لە لایەكی دیكەوە و لە هەڵمەتێكدا تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی باسرمە شیر و دایبییان بەسەر 375 منداڵدا دابەش كرد لەگەڵ دابەشكردنی قەمسەڵە و كلێنكس بەسەر 375 خێزانی پەناخوازدا.

هەواڵی پەیوەندیدار