٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری وەزیری دەرەوەی چین، بە كەلەپوور و شوێنەوار و، ئەم پێشكەوتنەی هەولێر و هەرێم سەرسام بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر ‌‌ــ KDP.info ــ  بۆ ناساندن و، لە نزیکەوە نیشاندانی ڕەوتی ژیانی خەکی کوردستان بە میوانە بیانییەکان، پارێزگاری هەولێر، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری چینی بردە سەر قەڵا و، ناو بازاڕێکی هەولێریی پێ كرد.

(نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و، (ژانگ مینگ ڤیس) وەزیری دەرەوەی كۆماری چین، بە یاوەریی (وانگ یۆنگ) باڵیۆزی چین لە عێراق و، (تان بانگلین) سەركۆنسووڵی چین لە هەرێمی كوردستان، پێکەوە سەردانێکی ناوشاری هەولێریان کرد؛ سەرەتا لە قەڵای هەولێرەوە دەستیان پێ كرد و، لەوێ سەردانی پێگە كەلەپوورییەکانیان کرد و، پاشان بەرەو قەیسەرییەکەی هەولێر، شۆڕ بوونەوە و، پیاسەیەکی ناوبازاڕیشیان کرد و، لە نزیكەوە هاووڵاتیان و كاسبكارانی شاری هەولێریان بینی؛ ئەو هەولێرەی وا، قەڵاکەی 7000 ساڵە ئاوەدانە و، خەڵکی لێ دەژیێ.

كەنعان بەهادین
 

هەواڵی پەیوەندیدار