سه‌لیم كۆیى: بریاره حەوتخاڵییەكه‌ى سەرۆکی هەرێم گرینگه و تائێستا بڕیارى له‌و شێوه‌یه نه‌بووە

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت، بڕیاره‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ چاكسازى له هێزى پێشمه‌رگه زۆر گرینگن؛ ده‌شڵێت: "بارزانى پێى گوتووین پێشمه‌رگه شه‌ڕێكى قاره‌مانانه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و سه‌ربه‌رزییه‌ى له مۆركى حزبیدا نه‌مێنێت".
(سه‌لیم كۆیى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و به‌شدار بوو له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یاند: "ئێمه پێمان باش بوو هه‌م وه‌ك پشگیرییه‌ك هه‌م وه‌ك سه‌ردانێك كه ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌رۆكى هه‌رێم له به‌ره‌كانى جه‌نگ ماوه‌ته‌وه و پێویستى به پشگیریى لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تى دوولایه‌نى ئیسلامى؛ بۆیه هه‌م وه‌ك ده‌ستخۆشى و هه‌م وه‌ك به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ك سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان‌مان كرد."
(كۆیى)گوتیشى: "باسى بڕیاره‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم كرا له‌باره‌ى دوورخستنه‌وه‌ى حزب له ناو هێزى پێشمه‌رگه و چاكسازیكردنى هێزى پێشمه‌رگه، ده‌ركردنى ئه‌و بڕیارەى به‌رێزیشیان زۆر گرینگ بوو، چونكه پێمان وایه سه‌رجه‌م ئه‌و موزایاده‌تانه لا ده‌دات كه له به‌ره‌كانى جه‌نگه‌وه هه‌ر كه‌سێك خۆى ده‌كات به پاڵه‌وان، چونكه ئه‌م شتانه خزمه‌ت به هێزى پێشمه‌رگه و كوردستان ناكات؛ پێشمه‌رگه بۆ گه‌لى كوردستان له جه‌نگه، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بڕیارێكى گرینگه تائێستا بڕیارى له‌و شێوه‌یه نه‌بووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌شڵێت: "ئه‌مه بڕیارێكى زۆر گرینگه و پشگیرى لێ ده‌كرێت، بۆیه سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌نگاوى گرینگى ناوه له بڕیاره‌كان بۆ چاكسازى و له‌كاتى خۆیدا بوو، دڵنیایشین كارى جیددى له‌سه‌ر ده‌كرێت، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ش پێویستى به‌م بڕیاره هه‌بوو بۆیه وه‌زیر ده‌ستى كراوه‌ترده‌بێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه رابسپێرێت بۆ چاكسازى؛ چونكه سه‌رۆكى هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌كه گوتى(قاره‌مانیی پێشمه‌رگه گه‌وره‌یه و ناكرێت به ناوى لیستى بندیوار و گه‌نده‌ڵى پڕ ببكرێته‌وه)، ئه‌مه‌ش ده‌بێته قاره‌مانییه‌تێكى گه‌وره‌تر بۆ پێشمه‌رگه."




