پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژی دوو هاووڵاتییه بیانییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.. ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی لوبنان ده‌كرێنه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی ڕاگه‌یاند كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك دوو هاووڵاتیی بیانیی كوشتبوون كه هاوسه‌ری یه‌كدی بوون و دواتر ته‌رمه‌كانیشی سووتاندبوون.
لیوای مافپه‌روه‌ر (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن ساز درا، ڕایگه‌یاند كه دوو هاووڵاتیی لوبنانی كه پێشتر هاتوونه‌ته هه‌ولێر و هاوسه‌ری یه‌كدی بوون و پیاوه‌كه پیشه‌ی ئه‌ندازیار بووه له هه‌ولێر، كه‌سێكی كورد ده‌ناسن كه به هه‌مان شێوه ئه‌ندازیاره و دوای ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی له نێوانیاندا دروست ده‌بێت، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه.
لیوا (عه‌بدولخالق) هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا، تاوانباره‌كه له شه‌وی (22)-ی ئه‌م مانگه ده‌چێته ماڵی ژن و پیاوه لوبنانییه‌كه و به بیانووی بردنی شیرینی بۆیان، چه‌كێكی پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و هه‌ردووكیان ده‌كوژێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ڕونیشی كرده‌وه كه دوای كوشتنی ئه‌و دوو كه‌سه، تاوانباره‌كه هه‌ردووكیان ده‌باته ژووری نووستنی ماڵه‌كه، به هۆی سۆپای غازه‌وه ئاگر له ژووره‌كه به‌رده‌دات و هه‌ردووكیان ده‌سووتێنێت.
گوتیشی: دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی داددیی هه‌ولێر، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه كوژراون و پاشان سووتێنراون، بۆیه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كرد و توانرا بكوژه‌كه، كه خۆی ئاماده كردبوو بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ستگیر بكرێت، ته‌رمه‌كانیش به‌م زووانه ڕه‌وانه‌ی لوبنان ده‌كرێنه‌وه.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ده‌شڵێت، بكوژه‌كه خۆی ئه‌ندازیاره و باوكی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له زانستی ده‌روونیدا، هه‌روه‌ها دایكی مامۆستایه و به چه‌كی باوكی كه خاوه‌نی ئه‌و بڕوانامه به‌رزه‌یه، ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه.
ئومێد پشده‌ری




