په‌یه‌ده هێرشی کردە سەر بارەگایەکی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ـ سووریا

حەسەکە ـ KDP.infoــ په‌یه‌ده هێرش ده‌كاته سه‌ر باره‌گاى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی سووریا و، سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانى ناو باره‌گاکە ده‌بات و، ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاى ئه‌و حزبه داده‌گرێت.
)نوورى بریمۆ) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیی (پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ــ سووریا) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له حه‌سه‌كه هێزه‌كانى په‌یه‌ده هێرشیان كردووەته‌وه سه‌ر باره‌گاى (پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ــ سووریا)، کەچی ئەوە دوو ساڵیشه باره‌گاکەى ئێمه له عه‌فرین و كۆبانێیشدا داخراوه و، په‌یه‌ده ناهێڵێ بیانکەینەوە."
)بریمۆ) گوتیشى: "کە هێرشه‌کەیشیان کردووەتە سه‌ر باره‌گاکەمان له حه‌سه‌كه، چه‌ند كه‌سێكیشیان ده‌ستگیر كردووه؛ ئاڵای کوردستان یان داگرتووە و، سیامه‌ند بریمۆ و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانى باره‌گاکەیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە."
)نوورى بریمۆ) ده‌ڵێت: "به داخه‌وەم بۆ ئەو کارەیان؛ خۆ ئێستا ڕێككه‌وتنەکەى هه‌ولێر هه‌یه؛ باشوور و ڕۆژئاوا به‌ره‌نگارى ئەو داعشە گورگە بوونەتەوە، خێره ڕێک له‌م كاته‌دا ئه‌وان بوونەتە حاكم و ئێمه مه‌حكووم و، ده‌ستدرێژیمان ده‌كه‌نه سه‌ر! دیارە په‌یه‌ده به دواى بیانوودا ده‌گه‌ڕێت، به تایبه‌تى ئێستا مه‌رجێکیشى داناوه کە ده‌بێت سێ حزبى نزیك له خۆى بخرێنه ناو ڕێككه‌وتنەکەى هه‌ولێر؛ شتی وایش نابێ، ئاخر تازە لایه‌نه‌كان گفتۆگۆی خۆیانیان كردووه و، ڕێككه‌وتنەکەیش كراوه"




