٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو لە خورماتوو، دوو کەسی کوشت

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو ــ kdp.info ــ ئه‌م بەیانییە، بۆمبێكی چێنراو له‌ خورماتوو ته‌قییه‌وه‌ و، دوو کەسی کردە قوربانی.

ڕائید (فارووق ئەحمەد) به‌رپرسی ئاسایشی خورماتوو، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌م بەیانییە له‌ گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی لە شاروچكه‌ی خورماتوو، بۆمبێکی چێنراو له ‌به‌رده‌م دووكانێكدا تەقیوه‌ته‌وه‌؛ بە داخەوە هاو‌وڵاتییه‌ك گیانی له ‌ده‌ست دا و، یه‌كێكی تریش بریندار بوو؛ هەردووانەکەیشمان تورکمانی شێعەمەزهەبن. برینداره‌كەیان گەیاندووەتە نه‌خۆشخانه‌."

نه‌شوان به‌رزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار