٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نۆ گۆڕی بەکۆمەڵیان لە ناوچە ئازادکراوەکانی شنگالدا دۆزییەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  بەڕێوەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەوەندە نییە بەشێکی شنگال ئازاد کراوە، هەر لەو ماوە کورتەدا نۆ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا ھەڵنەدراونەتەوە نازانین چەند تەرمیان تێدایە.

بەڕێوەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (خەیری بۆزانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی پیشمەرگە چەند ناوچەیەکی سنووری شارۆچکەی شنگالی ڕزگار کرد، تاوەکو ئێستا نۆ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، بەڵام زۆر شوێن ماون ڕزگاری بکەین و، خوا دەیزانێ چەند گۆڕی بەکۆمەڵی تریش بدۆزینەوە."

(خەیری بۆزانی) گوتیشی: "پێشمەرگەمان ڕاسپاردووە نە‌هێڵن کەس دەست بدا لە گۆڕەکان، تاوەکو تیمی تایبەت دەچن و، ھەڵیان‌دەدەنەوە و، وێنەیان دەگرن بۆ ئەوەی بیکەینە بەڵگەی جینۆساید و، بیدەینە نەتەوە یەکگرتووەکان."

(بۆزانی) ڕوونیشی کردەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی تایبەتی داناوە بۆ ئەو کارە و، هەقە ئێستا ئەوان لەوێ بوونایە و، هەڵیشیان‌بدایەتەوە و، وێنەی خۆیشیانیان گرتبا، بەڵام وا دیارە جارێ نەگەیشتوونەتە ئەوێ.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار