تەواوى زیندانیانی حەویجە رایانکرد.. کەمال کەرکووکی: داعش کۆنتڕۆڵیان لە دەست داوە

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک-دوبز(کەمال کەرکووکی) رایگەیاند، ئەمشەو فڕۆکەکانى هاوپەیمانان مەرکەزى پۆلیسى تیرۆریستانى داعشیان لە شاروچکەی حەویجە بۆردوومان کرد، بەهۆی بۆردوومانەکەیشەوە زیندانەکە شکا و تەواوى زیندانییەکانى ئەو بنکەیەیش رایانکردووە.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک - شارۆچکەی دوبز (د. کەمال کەرکووکی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکەکانى هاوپەیمانان لە شارۆچکەی حەویجە، مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کرد، لە نێویدا بنکەی پۆلیسی تیرۆریستان کە جاران بە مەرکەز پۆلیسی شەعب ناسرابوو هەیە و، بەو هۆیەیشەوە تیرۆریستان کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکەیان لە دەست دا و زیندانەکە شکا و هەرچیی زیندانێکی تێدا هەبوو هەڵاتن.
گوتیشى، تیرۆریستان کۆنتڕۆڵى خۆیان لە دەست داوە و زیانی زۆریشیان هەیە.
(کەرکووکى) دەیشڵێت، ئۆتۆمبێلى (ئەبو عومەر بەغدایى) کە بەرپرسێکى باڵاى تیرۆریستانە ڕفێنراوە.




