دادگاکانی عێراق، 3442 تۆمەتباریان ئازاد کردوون

بەغدا-KDP.info- دادگای فیدراڵ ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، مانگی ڕابردوو 3442 تۆمەتبار بە کردەی تیرۆریستی ئازاد کراون، چونکە تۆمەتیان بەسەردا ساخ نەبووەتەوە.
گوتەبێژی فەرمیی دادگای فیدراڵ دادوەر (عەبدوسەتتار بەیرەقدار) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "دادگاکانی وڵات(عێراق)، بە دادگای لێکۆڵینەوە و کەتنیشەوە، مانگی رابردوو، 3442 تۆمەتبار کە بەپیی ماددەی 4ـی تیرۆر دەستگیر کرابوون، چونکە تۆمەتەکانیان بەسەردا ساخ نەبووەتەوە، ئازاد کردوون"، ئاماژەیشی داوە "دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی تایبەت بە تیرۆر، بە تەنیا 2779 تۆمەتباری ئازاد کردوون."
(بەیرەقدار) زیاتر گوتی، "2269 تۆمەتبار هەر لەو ماوەیەدا ڕەوانەی دادگاکانی دیکە کراون"، ئەڵبەت دادگاکان سزایان بەسەر 375 تەۆمەتباریشدا سەپاندووە، ئەمە بە گوتەی (بەیرەقدار) و جەختیشی کردەوە، پرۆسەی دادگاییکردن بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان بە خیرایی بەڕیوە دەبرێ."
زریان زیاد




