وەزارەتی دەرەوەی چین، پشتگیرى و هاوسۆزیى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى وڵاتەکەی بۆ هەرێم ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.info- لە دیداریاندا لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی)، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری چینی میللی، پشتگیرى و هاوسۆزیى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى چین و هاوکات ئاماده‌یى وڵاتەکەی بۆ پشتگیریى سیاسى و مرۆیى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. ڕیشیگەیاند، کە له كاتى هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمدا، ئه‌وان خه‌ڵك و كۆمپانیاكانى چینیان له هه‌رێمى كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌رێم جێ نه‌هێڵن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ـى دیسه‌مبه‌رى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چینى میللى(ژانگ مینگ) و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له باڵیۆزى چین له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكار و ڕاوێژكاران پێك هاتبوو.
له دیدارێكدا شانده‌كه خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه بۆ یه‌كه‌م جاره شاندێكى حكوومیى چینى له‌م ئاسته‌دا سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات و بۆ یه‌كه‌م جاریشه له ده‌ره‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى چین له به‌غدا، كۆنسووڵخانه‌یه‌ك له شوێنێكى دیكه‌ى عێراق ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها رۆشنایان خستە سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ولێر وه‌ك شارێكى دڵگیر و له ڕووى ئاوه‌دانییه‌وه پێشكه‌وتوو ده‌بینن، سوپاسى سه‌رۆكوه‌زیرانیشیان كرد له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌كه‌دا له هه‌ولێر ئاماده ده‌بێت.
شانده‌كه هیواى خواست كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌كه‌یان ببێته هۆى هه‌ڵنانى هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌وپێشخستن و پته‌وكردنى په‌یوندیى دوولایه‌نه له هه‌موو بواره‌كاندا.
ڕوونیشان كرده‌وه ئه‌مساڵ بۆ ناوچه‌كه ساڵێكى ناخۆش بوو، كه ڕووبه‌ڕووى هێرشى تیرۆیستان بووه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكى كوردستان خۆى ڕاگرت و به‌ره‌نگارى تیرۆر بووه‌وه. پشتگیرى و هاوسۆزیى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى چین و ئاماده‌ییشى بۆ پشتگیریى سیاسى و مرۆیى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا له كاتى هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمدا، ئه‌وان خه‌ڵك و كۆمپانیاكانى چینیان له هه‌رێمى كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌رێم جێ نه‌هێڵن.
شانده‌كه داكۆكى كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده و كۆمپانیا چینییه‌كان هان ده‌ده‌ن كه له ژێرخان و سه‌رخانه‌كه‌یدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هیواى خواست كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر، ببێته هۆى گۆڕینه‌وه‌ى سه‌ردانى فه‌رمى له نێوان هه‌ردوولادا و ئاماده‌یى چینى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له بواره جیاكاندا نیشان دا و سڵاو و ڕێزیان بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نارد.
لاى خۆیه‌وه سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانى) وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه‌یان، ده‌ستخۆشیى بڕیارى كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌ى له شانده‌كه كرد و سوپاسى ڕۆڵى كۆنسووڵى گشتیى كۆمارى چینى میللى كرد، كه وێڕاى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى كه‌مه ده‌ستبه‌كار بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام و به جیددى هه‌وڵى داوه بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات. هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و هاوكاریى خه‌ڵك و حكوومه‌تى چینى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تایبه‌تیش له پرسى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا كه مه‌ترسییه‌كى جیددییه له‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤایه‌تى.
سه‌رۆكوه‌زیران، دووپاتى كرده‌وه كه، تێك‌شکاندن و بنه‌بڕكردنى داعش له عێراق ته‌نیا به ڕێكارى سه‌ربازى ناكرێت، به‌ڵكوو بۆ نه‌هێشتنى تیرۆریستان ده‌بێ له ڕووى سیاسیشه‌وه هه‌نگاوى كارا بنرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه تا ڕادده‌یه‌كى باش پێشمه‌رگه توانیویه‌تى داعش تێك‌بشكێنێت، به‌ڵام پێویستى به پشتگیرى و هاوكاریى زیاترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا هه‌رێمى كوردستان چاوى له‌وه‌یه سوود له ئه‌زموونه‌كانى چین وه‌ربگرێت.
له ڕووى كار و وه‌به‌رهێنانیشه‌وه، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه پێشوازى له سه‌رمایه و كۆمپانیا چینییه‌كان بكات و دڵنیاى كردنه‌وه كه وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكانیان ده‌توانن ده‌ره‌فه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان به ده‌ست بهێنن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخشتن و په‌ره‌سه‌ندنى كوردستاندا بكه‌ن. هه‌روه‌ها هیواى خواست پێوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چینى میللى، ته‌نیا له ئاستى سیاسى و ئابووریدا نه‌مێننه‌وه، به‌ڵكوو هه‌موو ئاسته كو‌لتوورى و كۆمه‌ڵاتییه‌كانیش بگرێته‌وه.




