دووەم كاروانی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەرەو چیای شەنگال بەڕێ كرا

هەولێر-KDP.info- بە راسپاردەی (سەرۆك بارزانی) و سەرپەرشتیی راستەوخۆی (مەسروور بارزانی)، دەزگای خێرخوازیی بارزانی (32) ترێلە خواردن، سووتەمەنی، خێوەت، دۆشەك، بەتانی، جلوبەرگ، شیری منداڵان، تەباخ و 20 تۆن ئارد و پێداویستیی دیكەی بۆ پەنابەران، ڕەوانەی سەر چیای شەنگال كرد؛ بۆ دووەمین جاریش كاروانی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە پێك هاتووە لە (7) ترێلە لە مافوور و خێوەت، ڕەوانەی سەر چیاكە دەكات.
دوای ئەوەی لە قۆناخی یەكەمدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی بەهاناوەچوونی خێرای پەناخوازانی ئێزدی لەسەر چیای شەنگال، (32) ترێلە خۆراك و پێداویستیی زستانەی ڕەوانەی سەر چیاكە كرد؛ ئەمڕۆیش بۆ دووەمین جار تیمێكی دەزگا بە (7) ترێلە مافوور و خێوەتەوە دەگەنە سەر چیاكە و بەسەر پەناخوازاندا دابەشی دەكەن.
(مووسا ئەحمەد) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: "پاش ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی (مەسروور بارزانی) توانیمان بە (32) ترێلەی پڕ لە خۆراك و پێداویستی، گەورەترین كاروانی هاوكاریی مرۆیی بگەیەنینە سەر چیای شنگال، بەسەر پەنابەرانی سەر چیاكەدا دابەشی دەكەین."
وەك (مووسا ئەحمەد) گوتی، پاش دیراسەیەكی تەواوی دۆخی پەناخوازانی سەر چیای شنگال، بۆیان دەركەوتووە كە ئەو خێزانە پەناخوازانە پێویستیی زیاتریان بە چی كەلوپەلێك هەیە تا بۆیانی دابین بكەن؛ گوتیشی: "بڕیارمان دا (7) ترێلە مافوور و خێوەت بۆ ئەو پەناخوازانە دابین بكەین، هەروەها تیمەكانمان لەسەر چیاكە بەردەوامن لە دابەشكردنی خۆراك و پێداویستیی رۆژانە و كەلوپەل و سووتەمەنی بەسەریاندا."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
