٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ 250 ملیار دینار بۆ بەڵێندەران خەرج دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی یەكیەتیی بەڵێندەرانی كوردستان دەڵێت، بڕیارە سبەینێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان 250ملیار دینار بۆ بەڵێندەران خەرج بكات و ئەو بڕەپارەیەیش بەو بەڵێندەرانە دەدەدرێت كە چەكیان وەرگرتووە.

سەرۆكی یەكیەتیی بەڵێندەرانی كوردستان (رزگار جەمال)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوێنێ لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆ بوونەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لەوە كردووە كە پاش دوو رۆژی دیكە واتا سبەینێ، 250ملیار دینار بۆ بەڵێندەران خەرج دەكەن.

(رزگار جەمال) گوتیشی، ئەو پارەیە بۆئەو بەڵێندەرانە خەرج دەكرێت كە چەكیان وەرگرتووە و تا ئێستا پارەیان پێ نەدراوە.
زیاتر گوتی، پارەكەیش راستەوخۆ لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدرێتە بەڵێندەران.
سەرۆكی یەكیەتیی بەڵێندەرانی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، ئەو پارەیە بۆ ئەو پڕۆژانەیە كە لە لایەن وەزارەتی پلاندانان و پارێزگاكانەوە دیاری كرابوون بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێن.
بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار