٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نووسینگەی عەبادی: حکوومەت ڕێ بە پێکهێنانی هەرێمەکان ناگرێت؛ بەڵام دۆخی هەنووکەیی عێراق لەبار نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیران(حەیدەر عابدی) دەڵێ، پاش بڕینی ڕێکارە یاساییەکان، حکوومەت ناتوانێ بەرهەڵستیی فەرمانی دەستووریی بکات پێوەست بە پێکهێنانی هەرێمەکان.

(سەعد ئەلحەدیسی) بە IMNـی گوتووە، "حکوومەت لە ڕووی مەبدەئییەوە ناتوانێ بەر بە پێکهێنانی هەرێمەکان بگرێت و ئەمە پرسێکی تەواو دەستوورییە، هەروەها ڕێکاری یاسایی هەن بۆ پێکهێنانی هەرێمەکان؛ مافی هەر پارێزگایەکیشە ئەو ڕێکارە یاساییانە بگرێتە بەر، بەڵام دۆخی هەنووکەیی عێڕاق بۆ پرسی لەو جۆرە، جۆرێک لە تێکەڵی دێنێتە ئاراوە و قەیرانیش دەخوڵقێنێ."

ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق(وائیل عەبدولەتیف)، لە ئێستادا فۆرم بەسەر هاووڵاتیانی پارێزگای بەسرەدا دابەش دەکات، کە مەبەستی کۆکردنەوەی 10لەسەدی واژۆی دەنگدەرانی پاریزگاکە، ئەمەیشی وەک هەنگاوی یەکەمە بەپێی دەستووری عێراق بۆ پێکهێنانی هەرێمەکان، دوای ئەمەیش دەخوازێ هەنگاوی دووەم بنێ کە سازدانی ڕاپرسییە لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە.

(حەدیسی) دەڵێ، "کاری لەپێشینە و گرینگ دەبێ لە دۆخی ئێستادا، پاراستنی یەکڕیزیی عێراق و بەرپەرچدانەوەی توندڕۆیی بێ و، بخرێتە سەرووی پرسی پێکهێنانی هەرێمەوە."
ماددەی 116ـی دەستوور دەڵێ "سیستمی فیدراڵ لە کۆماری عێراق پێک دێ لە، پایتەخت و هەرێمەکان و پارێزگا لامەرکەزییەکان و ئیدارە نێوخۆییەکان"، ماددەی 119ـیش ئاماژەی داوە "پارێزگایەک یان زیاتر مافی ئەوەیان داوای پێکهێنانی هەرێمێک بکەن، بە پشتبەستن بە داواکارییەک بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی لەسەری؛ داواکارییەکەیش بە یەکێک لەم دوو ڕێگەیەوە پێشکەش دەکرێ: لەسەر داواکاریی یەک‌ لەسێی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایانەی داوای پێکهێنانی هەرێمەکە دەکەن.

دووەم: لەسەر داواکاریی یەک‌لەدەی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایانەی کە داوای پێکهێنانی هەرێمەکە دەکەن.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار