٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

230 قوتابیی پزیشكیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێكیدا كە كۆپییەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە ڕایگەیاند، 230 قوتابیی پزیشكیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە زانكۆكانی كوردستان وەرگیران و بە شێوەی میوانداری درێژە بە خوێندنیان لە هەرێمی كوردستان دەدەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە سێ‌ نووسراودا كە بە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (د. یوسف گۆران) بە ژمارەكانی (29415, 29416, 29417)، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی (29/12/2014) دەرچووە، ڕەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی خوێندكارانی بەشە پزیشكییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا نیشان دا، لەو چوارچێوەیەیشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوپاسی زۆری زانكۆكان دەكات، چونكە سەرباری ئەو بارگرانییە زۆرەی كە لەسەریانە، بە تایبەت لە زانكۆ و فاكەڵتی و كۆلێژە پزیشكییەكان، بەڵام  لەبەر ڕۆشنایی ڕاپەڕاندنی ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا هاریكاری وەزارەت بوون و ڕەزامەندییان لەسەر وەرگرتنی (230) خوێندكاری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم نیشان دا، كە بە هۆی خراپیی بارودۆخی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا و باشوور و ناوەڕاستی عێراق، نەیاندەتوانی درێژە بە خوێندن بدەن.
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، وەرگرتنی ئەو خوێندكارانە بە سیستەمی میوانداری دەبێت بۆ درێژەدان بە خوێندن لە ساڵی خوێندنی (2014-2015) لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار