٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی بەرگریی عێراق: زانیاریمان لەبارەی کەوتنی فڕۆکەی شەڕکەری هاوپەیمانانەوە نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، ئەوان زانیارییان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هیچ فڕۆکەیەکی هاوپەیمانانەوە نییە کە گوایە لە باکووری بەغدا و لە لایەن داعشەوە خرابێتە خوارەوە.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتییدیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند، ئەوان زانیارییان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هیچ فڕۆکەیەکی هاوپەیمانانەوە کە گوایە لە باکووری بەغدا و لە لایەن داعشەوە خرابێتە خوارەوە.


سەرچاوەگەلێک لە پێگەکانی ڕێکخراوی تیررۆیستیی داعشەوە بڵاویان کردووەتەوە کە، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، داعش فڕۆکەیەکی شەڕکەری هاوپەیمانانی لە باکووری بەغدای پایتەختی عێراق، خستووەتە خوارەوە، بەڵام هێشتا هێزی هاوپەیمانان کە ئەمەریکا ڕابەرایەتییان دەکات، ڕوونکردنەوەیان پێوەست بە ڕاستی و ناڕاستی ئەم ڕووداوە نەبووە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار