زیاتر لە نۆ گەڕەکی شنگال پاك كراونه‌ته‌وه.. باشوورەکەیشی ئەوەندەی نەماوە

شنگال-KDP.infoــ بە قسەی كه‌سایه‌تییه‌كى ئێزدى له شنگال، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سه‌ركه‌وتندا بەردەوامن و ئەوەندەی نەماوە بە یەکجارەکی تیرۆریستەکانی ناو شنگال ڕاو بنێن.
(مەحما خەلیل) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "بە گشتی هەر نزیكه‌ى پێنجیەک (سه‌دا بیست)ـی شنگال ماوه ئازاد بكرێت؛ هەڵبەت له ناوەڕاستی شاردا، سەدا سییەکمان ماوە؛ خۆی باكوورى شنگال بە یەکجارەکی پاک کراوەتەوە له‌و داعشە خوانەناسانە؛ باشوورەکەیش لە چەند گەڕەکێک نەبێ، پێشمەرگە هەمووی گرتووەتەوە؛ خۆی داعش بۆسەی زۆری داناوەتەوە و، نیشانشکێن و هەندێ تۆپخانەیشیان هێشتا لەوێدانە، پێشمەرگەیش نایەوێ شەهید و برینداری زۆر بدات، ئەگینا ڕایان‌دەماڵێت."
(مەحما خلیل) کە لەگەڵ پێشمەرگە لە شنگالە، گوتیشى: "کە (سه‌رۆك بارزانى) خۆی لێرەیە و، کارەکە دەبات بە ڕێوە، دڵی خەڵکی شنگالی تەواو گەرم کردووە و، ئێمەی شنگالی و پێشمەرگەیش پشتمان بەو قایمە و، ورەیان بەرزە. داعش زراویان تۆقیوە، وا خەریکن به‌ره‌و به‌عاج هه‌ڵدێن؛ خەبەرمان بۆ هاتووەتەوە له به‌عاجیشەوە به‌ره‌و سووریا ڕادەکەن."
ئه‌و کە ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌رانى عێراقیش بووە، دەیشیگوت کە پێشمەرگە تا ئێستا ئەم گەڕەکانەی پاکەوە کردووە: بورج، به‌ربه‌ڕۆژ، ستى زه‌ینه‌ب، كه‌له‌هـ، پراكانیاو، قه‌سابخانه، ناوبازاڕ ، سایلۆى شنگال و، هه‌ندێك گه‌ڕه‌كى تریش كه له‌به‌ر بارى ئاساییش، ناوەکەیانی نەدرکاند.
نه‌شوان بەرزنجی




