٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەلاسالم شەبەک: ھەموو ئامادەکارییەک بۆ ڕزگارکردنی مووسڵ تەواو بووە و، هەر ماوە دەست بە کارەکە بکەین

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.infoـ  نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئازادکردنی مووسڵ، تەنھا ھەندێک شوێن ماوە ئازاد بکرێن، پاشان دەست بە ئازادکردنی مووسڵ دەکرێت.

 

نوێنەری کۆتاى شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، حکوومەتی عێراق ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ رزگارکردنی مووسڵ، ئێستا ژوری ئۆپراسیۆنەکان پێک ھێنراوە، فەرماندەیشی بۆ دیاری کراوە و ھێزیش ئامادەیە، هەر ئەوەندەی ماوە سوپای عێراق بجووڵێنن بەرە و مووسڵ.

 

(مەلا سالم شەبەک) گوتیشی: "ھۆکاری دواکەوتنی هێرشەکەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تاوەکو ئێستا ھەندێک شوێن ھەیە رزگار نەکراوە، وەکو تکریت و بێجی‌ کە ئەو شوێنانەیش رزگار کران، ئینجا سەرەی مووسڵە".

ئەوپەرلەمانتارە روونیشی کردەوە، ھێزی پێشمەرگە ھێرش ناکاتە سەر مووسڵ، چونکە ئەگەر بە تەنیا ھێرش بکات کێشەی بۆ دروست دەبێت‌ دەشێ سەرەتا سوپای عێراق خۆی ھێرش بکات و ھێزی پێشمەرگە رەنگە تەنیا ھاوکارییان بکات.

 

نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی:" گوایە تا ئێستا دوو جار فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی مووسڵیان گۆڕیووە". ناوبراو" ناوەکەی نەدرکاند".

 

ئەوەشی خستە روو کە لە ھەندێک میدیاوە پەرلەمانتارانی عێراق لێدوان دەدەن کە سوپای عێراق بەشدارە لە رزگارکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمدا، بەڵام راست نییە و پێشمەرگە خۆی بە تەنیا ناوچە کوردستانییەکان رزگار دەکات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار