٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ بوودجەی سەرۆکایەتیدا بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر ــ  KDP.infoــ په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند له‌ بوودجه‌ی 2015ـدا برێك پاره‌ بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بوودجەی سەرۆکایەتیدا ته‌رخان كراوه‌.

ئه‌ندامی  ئه‌نجوومه‌نی  نوێنه‌رانی عێراق (د. ئه‌شواق جاف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له ‌خه‌رجیی سەرۆکایەتی ــ لە بوودجەی عیراقدا ــ پاره‌ بۆ به‌رھه‌می گه‌نمی جووتیاران دیاری كراوه‌ و، ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌؛ جووتیاران گله‌یییان هه‌بوو كه‌ بەغدا پاره‌ی به‌رھه‌می گه‌نمی جووتیارانی ھه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ناكات، به‌ڵام له ‌بوودجە گشتییەکەی ساڵی 2015ـی عێراق و، له‌ خه‌رجیی سەرۆکایەتی،‌ پاره‌ بۆ کڕینەوەی به‌رھه‌می گه‌نمی جووتیارانی ھه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه‌ و، بڕەکەیشی 302ملیار و 964ملیۆن دیناره‌؛ دیارە بەو بڕەیش كێشه‌ی  كڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نمی  جووتیارانی  هه‌رێمی كوردستان  نامێنێت."

یه‌حیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار