سوننەکان، ناونووسکردنی 350هەزار خۆبەخشیان بۆ شەڕی دژ بە داعش ڕاگەیاند

بەغدا-KDP.info- دەستەی فەتوای سوننەکانی عێراق، تۆمارکردنی ناوی 350هەزار خۆبەخشی بۆ جەنگان دژ بە تیرۆریستانی داعش ڕاگەیاند، کە لە مانگی ڕابردووەوە ناوی خۆیان نووسیوە،
سەرۆکی دەستەی فەتوای سوننە و جەماعە(مەهدی سومەیدەعی) رایگەیاند، زیاتر لە 350هەزار لاوی خۆبەخش لە دەستەکەیان ناوی خۆیان نووسیوە، تا شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بکەن لەو ناوچانەی کە دەستیان بەسەردا گرتووە.
بەڵام (مەهدی سومەیدەعی) نیگەرانە لەوەی کە، لایەنی فەرمی پێوەست بە خۆبەخشەکان هێشتا لیی نەپرسیونەتەوە و ئاراستەی نەکردوون؛ دەیشڵێت، "ئەم لێنەپێچینەوەیە وا دەکات پرسیاری زۆرمان لا دروست ببن."
ئاماژەیشی دا، حکوومەت بەڵێنی پێداون کە مەشقیان پێبکرێت، بەڵام هێشتا هیچ شتێکیان بۆ نەکراوە.
زریان زیاد




