٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژەنەراڵەکەی ئێران، لە جەنگاوەرە دێرینەکانی جەنگی ئێران – عێراق بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مێدیای ئێرانی کوژرانی ژەنەراڵێکی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند کە، لە شاری سامەڕا بە قەنناس پێکراوە.

ژەنەراڵ(حامد تەقەوی) لە سەربازە دێرینەکانی شەڕی ئێران – عێراق بووە و لە شاری سامەڕا، لە پشتەوەی محاویلەیەکی کارەباوە کراوەتە ئامانج و، بە فیشەکێکی قەنناس پێکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی مێدیاکانی ئێران، سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێ، لە سەربازە دێرینەکانی شەڕی ئێران – عێراق بووە لە ساڵانی 1980-1988.
پێگەی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەڵێ، "لە کاتێکدا ئەو ڕاوێژکاری سەربازی بووە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، شەهید بووە.. (تەقەوی) لە زۆر لە بەرەکانی جەنگە جیاوازەکانیشدا جەنگاوە."

ژمارەیەکی لە سەرباز و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرگری لە  نێوەندەکانی شیعە لە عێراق و سووریا دەکەن، لە ترسی هێرشی توندڕۆکان.

هاوتای سەرباز و ڕاوێژکارانیشی، ئێران چەک و تەقەمەنییشی بۆ هاوکاریی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر داوە بە هێزەکانی عێراق.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار