سبەینێ وەزیری كارەبا بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

هەولێر-KDP.info- ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی زەرد (فرسەت سۆفی) رایگەیاند، بە هۆی تێكچوونی رەوشی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و گلەیی هاووڵاتیانەوە، بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی وەزیری كارەبا بكات.
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی زەرد (فرسەت سۆفی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكەیشدا بانگهێشتی وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان (سەڵاحەددین بابەكر محەممەد) كراوە، بۆ ئەوەی بزانرێت هۆكاری خراپیی كارەبا چییە و كێ لێی بەرپرسیارە.
(فرسەت سۆفی) گوتیشی، "لە ئێستادا دۆخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان خراپە و هاووڵاتیانیش گلەیی دەكەن، هەر بۆیە بە پێویست زانرا بانگهێشتی وەزیری كارەبا بكەین و ئێمەیش پرسیاری ئاڕاستەی دەكەین و رەنگە ئەویش قسەی خۆی لەو بارەیەوە هەبێت".
بڵند ئیبراهیم




