٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە وانەیەكی وای بە تیرۆریستان دا 13 ساڵە جیهان نەیتوانیوە ئەو كارە بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پیشمەرگە لە میانەی سەركەوتنە بەردەوامەكانی لە دژی تیرۆریستانی داعش، وانەیەكی وای بە تیرۆریستان داوە كە 13 ساڵە جیهان نەیتوانیوە وا تیرۆریستان تێك بشكێنێت. رۆژنامەی Daily Star-یش نووسیویەتی كە، لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا ئەو سەركەوتنەی هێزی پێشمەرگە بەرانبەر تیرۆریستانی داعشی تۆماری كردوون، لە جیهاندا كەموێنە بووە.

هێزی پێشمەرگەی كوردستان دوای ئەوەی توانی تیرۆریستانی داعش تێك بشكێنێت، ئەم سەركەوتنەی هێزی پێشمەرگە لە دیارترین سەركەوتنەكانی جیهانە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كە لەسەر زەوی هێزێك بە توانایەكی چەكی سنووردار توانیبێتی بەرانبەر تیرۆر سەركەوتوو بێت. هەتا سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە بەرانبەر تیرۆریستانی داعش بووەتە گەورەترین رووداوی ساڵی 2014 كە لە نێوان ژمارەیەك وڵات كە تیرۆر هێرشی بۆ بردوون، تەنیا پێشمەرگە توانیویەتی گورزی كاریگەریان لێ بوەشێنێت و لە نێو خاكەكەیاندا وەدەریان بنێت.
رۆژنامەی Daily Star  لە ریپۆرتێكدا ئاماژەی بە سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە لە ساڵی 2014 بەرانبەر بە تیرۆریستانی داعش كردووە و، نووسیویەتی كە ئەوەی پێشمەرگە كردوویەتی لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا هیچ وڵاتێك بەرانبەر تیرۆر نەیتوانیوە وەها سەركەوتن بە دەست بێنێت و لە رووبەرێكی فراواندا تیرۆریستان وەدەر بنێت.

رۆژنامەی Daily Star لە ریپۆرتەكەیدا دەشڵێت، "لە 2001 لە كاتی تەقینەوەكەی 11-ی 9-2011 رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە لە ئەمەریكا باڵاخانەیەكی گەورەی لە ڕێگەی فڕۆكەوە كردە ئامانج،  ئەو كات ئەمەریكا جەنگی لە دژ تیرۆریستان بەرپا كرد كە، جەنگی جیهانی دژ بە تیرۆریستان بوو، بەڵام پرسیارێك دەكرێت كە ئەمەریكا لەو جەنگەدا سەركەوتوو بوون یان شكستیان برد؟ دوای تێپەڕبوونی 13 ساڵ بەسەر ئەو جەنگەدا لە ئێستادا تیرۆریستان گەشەیان كردووە و جەنگی دژ بە تیرۆریستانیش درێژەی هەیە؛ لە رووبەرێكی دیكەی فراوانی جیهاندا بە دیار كەوتوون بە تایبەت لە سووریا، عێراق، گرووپی دیكەی تیرۆریستای دی لە یەمەن، مالی و نێجیریا و شوێنەكانی دیكەی جیهان هەن و كۆنتڕۆڵی گەلێك شوێنیان كردوون. لە ئێستادا ئەوەی بەرچاو دەكەوێت كە جەنگێكی جیهانییە دژی تیرۆریستان، لە هەرێمی كوردستان ئەمەریكا و هاوپەیمانانی لە دژی داعش بۆردوومانی تیرۆریستان دەكەن، بەڵام پێشمەرگە لە سەرە زەوی لە دژیان دەجەنگێت و سەركەوتنی گەورەی وەدەست هێناوە، لە سووریایش پێشمەرگە هەمان شت لە دژی تیرۆریستانی داعش لە جەنگدان، بێجگە لەمە ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە شوێنەكانی دیكەی جیهان بۆردوومانی تیرۆریستان دەكەن".
رۆژنامەكە ئاماژەیشی داوە كە، لەم ماوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە یارمەتیی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا   ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیان لە دژی تیرۆریستانی داعش لە شنگال و زوممار بەرپا كرد بە شێوەیەك كە 8 هەزار پێشمەرگە بەشداریی جەنگی وەدەرنانی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەكە كرد، لە ئۆپەراسیۆنەكەیشیاندا سەركەوتوو بوون، ئەم ئۆپەراسیۆنەی پێشمەرگە گەورەترین سەركەوتنێك بوو بەسەر تیرۆریستانی داعش لەوەتەی ئەو گرووپە بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" دەركەوتوون، هەروەها بە باشترین شێوەیش ئەمەریكا و هاوپەیمانان بە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە هەماهەنگییان لەگەڵ پێشمەرگەدا هەیە.
رۆژنامەكە لە ساڵی 2014 پرسیارێك دەكات و دەڵێ، ئەم پرسیارە لەم ساڵەدا بە بێ وەڵام دەمێنێتەوە وەك نووسیویەتی كە، لە میانەی ئەو جەنگەدا پرسیارێگەلێك هەن بە بێ وەڵام لە ساڵی 2014 دەمێننەوە، یەكێك لەو پرسیارە بۆچی لە لێدانی تیرۆریستانی داعش دەوڵەتانی عەرەبی بەشداریی كارایان نەبوو، تەنیا ئەورووپا، ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لەو جەنگەدا رووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە؟
شاوی كوردی

هەواڵی پەیوەندیدار