وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیارێك بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌رده‌كات

هه‌ولێر--KDP.kdp.INFO وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانێك شارۆچکەیەكی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانی خستە سه‌ر پارێزگای سلێمانی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به گوێرەی فه‌رمانی ژماره 24951ـی 18/12/2014 ـــ كه ڕوونووسێکیشی ده‌ست ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه، بڕیاری داوه "شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ له ئیداره‌ی گه‌رمیان داببڕێنێت و، بیلکێنێت بە پارێزگای سلێمانییەوە؛ بە ئیدارە و، به گشت میلاك و هه‌بووه‌كانیەوە."
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو کە مه‌به‌ست له‌و فه‌رمانە،" خزمه‌تی زیاتری خەڵکی شارۆچکەكه و، ئاسان‌ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌کانیانە."
ژماره‌ی دانیشتووانی چه‌مچه‌ماڵ به شارەدێ و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ریه‌وه، دووسەدهه‌زار كه‌سێک ده‌بن؛ شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ خۆیشی نزیكەی 55هه‌زاركه‌سێک ده‌بێت. چەمچەماڵ وەختی خۆی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك بووه.
یه‌حیا سابیر




