کۆنسووڵى میسر: میسر ئامادەی هه‌ر پشتگیرى و هاوكارییه‌كە

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ(نێچیرڤان بارزانى)، کۆنسووڵى تازه‌ى میسر ده‌ستخۆشى له پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستان كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى له شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعشدا به ده‌ستیان هێناوه؛ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى دا كه حكوومه‌ت و خه‌ڵكى میسر په‌رۆشى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و ئارامین بۆ ناوچه‌كه به گشتى و هه‌رێمى كوردستان و عێراق به تایبه‌تى؛ هاوکات هه‌موو ئاماده‌ییى میسرى بۆ هه‌ر پشتگیرى و هاوكارییه‌كیش ده‌ربڕى.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ى دیسه‌مبه‌رى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له کۆنسووڵى تازه ده‌ستبه‌كاربووى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له هه‌رێمى كوردستان(عومه‌ر فه‌همى) كرد.
له دیدارێكدا کۆنسووڵى میسر سوپاسگوزاریى خۆى بۆ ئه‌م پێشوازییه نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى میسر گرینگییه‌كى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد؛ هەروەها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌ویش هه‌موو تواناكانى خۆى به كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات، به تایبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى، كو‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا و هه‌وڵى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت بۆ كۆمپانیا میسرییه‌كان ده‌دات تا له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه بۆ خوێندن ڕوو ده‌كه‌نه وڵاتى میسر.
کۆنسووڵى تازه‌ى میسر هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستان كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى له شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعشدا به ده‌ستیان هێناوه و پرسه و، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى دا كه حكوومه‌ت و خه‌ڵكى میسر په‌رۆشى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و ئارامین بۆ ناوچه‌كه به گشتى و هه‌رێمى كوردستان و عێراق به تایبه‌تى، هه‌موو ئاماده‌ییى میسرى بۆ هه‌ر پشتگیرى و هاوكارییه‌كیش ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى) پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له کۆنسووڵى تازه‌ى میسر له هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كیشى بۆ دووپات كرده‌وه.
بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوولا به تایبه‌تى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، كه تیایدا کۆنسووڵى كۆمارى میسر ده‌ستخۆشى له هه‌ردووو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ كرد و هیواى خواست هەردوو لا، کۆی كێشه‌كانى نێوان چارە بکەن.




