ده‌زگای بارزانی، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی به‌سه‌ر شەشهەزار خێزانی ئاوارەدا دابه‌ش كرد

ھەولێر ـــ KDP.info ــ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ئەم جارەیان چووە بە هانای ئەو خێزانه په‌نابه‌رانەی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و، 6000 خێزان، پێداویستی و جلوبه‌رگی زستانه و بەشەخۆراکی مانگێکیان پێ درا.
ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و، ڕێكخراوی جیهانیی خۆراك، پێکەوە بەشی مانگێک خۆاردەمەنییان بەسەر 615 خێزانە ئاوارەی کەمپەکەی بەحرکەدا دابەش کرد.
له زاوێته‌یشدا به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر 2750 خێزانی په‌ناخوازدا دابه‌ش كرا. له كه‌مپی شاریایش تیمی ده‌زگا 1500 كارتۆن خۆراكیان به‌سه‌ر 1500 خێزاندا دابه‌ش كرد.
ڕۆژ نییە 50 خێزانە ئاوارەی تر ڕوو نەکەنە كه‌مپەکەی داره‌شه‌كران؛ هەربۆیە تیمه‌كانی دەزگای خێزخوازیی بارزانی بۆ ئه‌و ئاوارانەی تازه دێنه كه‌مپه‌كەوە، گورجێ خواردنی گه‌رم و كه‌لوپه‌لی زستانه و، پێخەف و شیر و، پەڕۆ (دایبی)یان بۆ دابین دەکەن.
له خانكێیشدا به هاوكاریی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی جیهانیی خۆراكدا به‌شی مانگێك خۆراکیان به‌سه‌ر 2300 خێزانی په‌ناخوازدا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
