نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێم گرینگى به پێگه و هێزى چین ده‌دات.. ئێستا 5ئه‌ندامە هه‌میشه‌یییەکەی ئه‌نجوومه‌نى ئاساییش له هه‌رێمى كوردستاندا كۆنسووڵخانه‌یان هه‌یه

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانى) دەڵێ، هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چینى میللى ده‌ڕوانێت و گرینگى به پێگه و هێزى چین ده‌دات، بۆیه خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ چین به‌ره‌وپێش ببات.
ئەم لێدوانەی ئەمڕۆی سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، لە پێشوازى له كۆنسووڵى گشتیى كۆمارى چینى میللى(تان بانگلین)ـدا بوو، كه تازه ده‌ستبه‌كار بووه.
له دیدارێكدا وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاسگوزارى بۆ ئه‌م پێشوازییه، كۆنسووڵى گشتیى كۆمارى چینى میللى، ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا باره‌گاى كۆنسووڵخانه‌ى گشتیى چین له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستەیش شاندێكى حكوومى له چینه‌وه ده‌گه‌نه هه‌ولێر و به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا چین گرینگییه‌كى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، كه هه‌رێمێكى سه‌قامگیر و گه‌شه‌سه‌ندووه و ده‌رفه‌تى گه‌سه‌شه‌ندنى زیاتریشى هه‌یه، بۆیه كۆمارى چین خوازیاره به‌شدارى له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكات و په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات، به تایبه‌تیش له بواره‌كانى ژێرخان، ئابوورى، بازرگانى، كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتووریدا.
لاى خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى) سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد و پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كۆنسووڵى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان لێ كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى خۆى نیشان دا بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌ى گشتیى چین له هه‌ولێر و كردنه‌وه‌ى به‌رز نرخاند و به بڕیارێكى باشى حكوومه‌تى چینى له قه‌ڵه‌م دا، كه به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ر پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجوومه‌نى ئاساییشى نێوده‌وڵه‌تى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان كۆنسووڵخانه‌یان هه‌یه. دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چینى میللى ده‌ڕوانێت و گرینگى به پێگه و هێزى چین ده‌دات، بۆیه خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ چین به‌ره‌وپێش ببات.
تاوتووكردنى دواپێشهاته‌كان و باوردۆخى ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




