٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش والییەکەی خۆیانی لە گەیارە گولـلەباران کرد.. ئافرەتانی مووسڵ، ئۆتۆمبێلیشیان لێ قەدەغە کرا!

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- KDP.info- بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، داعش والییەکەی گەیارەیانی گولـلەباران کرد؛ بەو بیانووەی گوایە سیخوڕیی خۆیانی کردووە بۆ ھێزە ئەمنییەکان. داعش بڕیاریشی داوە ئافرەتان، لەگەڵ کەسێکی نزیکیاندا نەبێت، هەقیان نییە سواری ئۆتۆمبێل ببن.


(عیسمەت ڕەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ داعش (حاجم جبووری)، والیی شارۆچکەی گەیارەیان کوشتووە؛ جبووری ئەگەرچی سەر بە داعش بوو، بەڵام دەڵێن گوایە بووەتە سیخوڕی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق؛ تەرمەکەی جبوورییان ناردووە بۆ پزیشکی دادوەری لە مووسڵ."

(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی: "ھەر ئەم ئەمڕۆی حازرییە، داعش لە مووسڵ بڕیارێکی نوێی دەرکردووە و، دەڵێ ئافرەت هەقی نییە ئۆتۆمبێل لێبخوڕێ، مەگەرئەوەی شوو یان باوک یان برایەکی لەگەڵدا بێ. جا دەڵێ بەبێ باوک یان برا یاخود شوو، تەنانەت هەقی نییە سواری تەکسییش ببێت! ئەوەیشی مل نەداتە ئەو بڕیارە، سزا دەدرێت."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار