٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە داوای لە جۆن مەک‌کەین کرد چەک بنێرن بۆ کۆبانێ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  دوێنێ سیناتۆر (جۆن مەک‌کەین) سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و، لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ھەرێمی کوردستاندا کۆ بووەوە؛ لە کۆبوونەوەکاندا فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە - کە پێشر لە کۆبانێدا بووە - داوای کرد کە ئەمەریکا بە چەک ھاوکاریی کۆبانێ بکات.

عەمید (ئەحمەد گەردی) لە فەرماندەکانی پێشووی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "(جۆن مەک‌کەین) کە لەگەڵ ئێمەدا کۆ بووەوە، مەبەستەکەی زیاتر ئەوە بوو لە کۆبانێ بپرسێ و، ئێمەش باسی ئەو شتانەمان کرد کە لە کۆبانێدا پێویستیان پێیەتی. باسمان لەوە کرد کۆبانێ پێویستی بە پشتگیریی ئێوە ھەیە و، ئەویش زۆر پرسیاروباسی کۆبانێی کرد."

عەمید (ئەحمەد گەردی) گوتیشی: "پرسیارێکی (مەک‌کەین) ئەوە بوو چۆن دەتوانین ھاوکاری بگەیێنینە کۆبانێ و، ئێمەش پێمان ڕاگەیاندن ئەگەر ئێوە بتانەوێت زۆر ڕێگا ھەیە بۆ ئەوەی ھاوکارییان پێ بگات، لەوانە لە تورکیاوە و، بە فڕۆکە و، پەڕەشووت."

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ڕوونیشی کردەوە: "سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمەریکا پرسیاری ئەوەیشی کرد کۆبانێ پێویستی بە چ جۆرە چەکێک ھەیە و، ئێمەش گوتمان ئەوان پێویستیان بە ھەموو جۆرە چەکێک ھەیە؛ سووک و قورس، بەڵام ئێستا تاوەکو ڕێگایەک دەکرێتەوە، پێویستیان بە چەکی سووکی وەکو کڵاشینکۆف و، نارنجۆک و لەو بابەتانە. هەڵبەت لە کۆبوونەوەکەدا (مەک‌کەین) ھیچ بەڵێنێکی نەدا، بەڵام گوتی ئەوەی لە توانایاندا بێت دەیکەن. خۆی کۆبوونەوەکەیش لەسەر داوای سیناتۆر مەک‌کەین بوو، ئەو خۆی ویستبووی ئێمە ببێنێت."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار