ئەمەریکا 3100 زرێپۆشی دژەمین، بۆ هاوکاریی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی عێراق دەکات

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی "یوئێس نیوز"ـی ئەمەریکایی ئاشکرای کرد کە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 3100 زرێپۆشی دژەمین کێشاوەتەوە و بردوونیەتە کوێت، تاکو لەبەرەنگاربوونەوەی داعشدا، بۆ پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بە کار بهێنرێن.
بەپێی سەرچاوەکانی ئەو ماڵپەڕە، لە مانگی ڕابردووەوە سوپای ئەمەریکا، لە کۆگای ستراتیژی لە کوێت، چەک و تفاقی کۆ کردووەتەوە.
جیا لەمە، 3100 زرێپۆشی دژەمینی لە کوێت ئامادە کردوون تاکو لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعشدا بە کاریان بهێنێت، ئەگەرچی ماڵپەڕەکە ئاماژەی داوە کە لە ڕێی سنووری کوێتەوە دەیانگەیەنێتە عێراق، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی ئەو زرێپۆشانە نەداوە کە لە شەڕدا بەشدارییان پێ دەکات.
لەلایەکی دیکەوە ئەوە ئاشکرا کراوە کە، بە هۆی مەترسیی ئەمنییەوە فڕۆکەی شەرکەری ئێف16ڕادەستی عێراق نەکراوە، هەر بۆیە دەنێردرێنە بنکەی ئاسمانیی ئەریزۆنا و لەوێ فڕۆکەوانە عێراقییەکان مەشقیان لەسەر دەکەن.
زریان زیاد




