نێچیرڤان بارزانی: چاوەڕێی رۆڵی دیارتری ئەمەریکاین.. مەککەین: ئەمەریکا لە هاوکاریکردنی هەرێم بەردەوام دەبێت

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە پێشوزایی (جۆن مەککەین) رایگەیاند کە، بێگومان هه‌رێمى كوردستان چ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، چ له ڕووى مرۆییه‌وه، پێویستى به هاوكاریى زیاترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵى دیارى خۆى بگێڕێت..هاوکات (مەککەین) گوتی کە، ئه‌مه‌ریكا له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیى و سه‌ربازى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27-ى دیسه‌مبه‌رى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا سیناتۆر (جۆن مه‌ككه‌ین) و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه له چه‌ند ڕاوێژكارێك و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى و هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كۆنسووڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان پێك هاتبوون.
له دیدارێكدا (مه‌ككه‌ین) پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ى له به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش له ناوچه جیاكانى هه‌رێمى كوردستان كرد و ده‌ستخۆشى له سه‌ركردایه‌تیى سیاسى و له حكوومه‌تى هه‌رێم و له خه‌ڵكى كوردستان كرد كه به‌رامبه‌ر هێرشه دڕنده‌كانى داعش خۆڕاگر بوون. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژى تیرۆر كرد كه بوێرانه به‌ره‌نگارى ئه‌و هێزه تیرۆرسته بوونه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا هه‌رێمى كوردستان جێگه و پێگه‌ى خۆى له ڕووى پاراستنى به‌ها و بنه‌ما مرۆییه‌كانه‌وه هه‌یه و خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكا و دنیاى ئازاد، ڕێز و پێزانینیان بۆ ئه‌و به‌رگرییه هه‌یه.
(مه‌ككه‌ین) هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه هاتووین تا له نزیكه‌وه بارودۆخه‌كه ببینن و له ڕووى سه‌ربازییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى سه‌ربازى چاوپێكه‌وتنمان هه‌بووه و خه‌ڵكى ئازا و لێهاتوو سه‌ركردایه‌تیى شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن كه جێگه‌ى متمانه و باوه‌ڕى هه‌موو لایه‌كمانن. له ڕووى مرۆییشه‌وه سوپاسى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانى كرد، كه توانیویانه به تواناى سنوورداره‌وه پێشوازى له پێكهاته جیاكانى ناوچه‌كه، به تایبه‌تى مه‌سیحى و ئێزدییه‌كان بكه‌ن و له‌و كاره‌ساته مرۆییه‌دا كه له ئه‌نجامى هێرشى تیرۆرستان دروست بووه، داڵده‌یان بده‌ن و هاوكارییان بكه‌ن، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له توانادا بێت ئه‌مه‌ریكا له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیى و سه‌ربازى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى) وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه، باسى له ڕۆڵى دیارى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى تیرۆریستان‌دا كرد و سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد كه له ڕۆژى یه‌كه‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كوردستان بووه و ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ى ئه‌نجامى داون، كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر گۆڕینى هاوكێشه‌ى سه‌ربازى له به‌رژه‌وه‌ندیى پێشمه‌گه‌دا بۆ شكاندنى داعش و به‌رزركردنه‌وه‌ى مۆراڵى خه‌ڵك هه‌بووه. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پاراستنى ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییانه‌ى ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رچى له توانادا بێت پێشكه‌شیان ده‌كات، به‌ڵام بێگومان هه‌رێمى كوردستان چ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، چ له ڕووى مرۆییه‌وه، پێویستى به هاوكاریى زیاترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵى دیارى خۆى بگێڕێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا كه جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران (قوباد تاڵه‌بانى) و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دواڕێككهوتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالیان تاوتوو كرد و تیشك خرایه سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ، هه‌روه‌ها باوردۆخى سووریا به گشتى و ڕه‌وشى كۆبانی به تایبه‌تى هه‌ڵسه‌نگێنرا و چوون و پشتگیریى پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ كه هاوسه‌نگییه سه‌ربازییه‌كه‌ى گۆڕى، خرایه به‌ر باس و ئه‌م هه‌ڵوێسته مایه‌ى ڕێز و پێزانینى شاندى میوان بوو.




