٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە ڤیدیۆ.. فڕۆکەی نادیار بە پەڕەشووت چەک بۆ داعش دەخەنە خوارەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بەرپرسێکی سەربازیی عێراق دەڵێ، ژمارەیەک سەرباز کە لە کەمینێکدا بوون لە قەزای بەلەدی باشووری تکریت و، بینیویانە کە دوو سندووقی دار لەو ناوچەیە خراونەتە خوارەوە کە تیرۆریستانی داعشی لێن و، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیان داوە.

بەپێی هەواڵێکی ئیرم نیوز، ژمارەیەک سەربازی عێراق بە کامێرای مۆبایلەکانیان وێنەی ڤیدیۆییی فڕۆکەی نادیاریان گرتووە کە بە پەڕەشووت چەک و خۆراکی بۆ ئەو تیرۆریستانەی ڕێکخراوی داعش خستووەتە خوارەوە کە، لە قەزای بەلەدی باشووری تکریت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە گەمارۆ دراون.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەی ئەو چەکدارە خۆبەخشانەدا(حەشدی شەعبی)، کە گوایە دوێنێ هەینی گیراوە، دەردەکەوێ کە پەڕەشووتێکی زەبەلاح لە ناوچەی حزێرەی ڕۆژهەڵات لە دەوروبەری بەلەد دەخرێتە خوارەوە.

بە گوتەی بەرپرسێکی سەربازییش لە کەتیبەی حیزبوڵڵای عێراقی، چەکدارەکانیان لەو ناوچەیە بوون و بینیویانە کە دوو سندووقی دار، بە پەڕەشووت لە نێوان حزێرەی رۆژهەڵات و تل زەهەب خراونەتە خوارەوە.


داعش لەوەتەی ناوچەگەلێکی پاریزگای سەڵاحەددینی داگیر کردوون لە هەوڵدایە، شارۆچکەی بەلەدی 85کم دوور لە تکریت داگیر بکات، بەڵام نەیتوانیوە.

لە مانگی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری ڕابردوو، ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق(حەکیم ئەلزاملی) گوتبووی، هێزەکانی عێراق بە هەڵە هاوکارییان گەیاندووتە داعش، لە ناوچەی سەقلاوییە لە پارێزگای ئەنبار.

زریان زیاد

 

هەواڵی پەیوەندیدار