40 تیرۆریستی داعش کوژران.. نیوەی شنگال بە دەست پێشمەرگەوەیە

بەغدا-KDP.info- (مەحما خەلیل) رایگەیاند، ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بەردەوام لە پێشرەویدایە و ئێستا نیوەی شارۆچکەکە بە دەست پێشمەرگەوەیە و، هەر ئەمڕۆ گورزی گورچکبڕیان لە داعش داوە و 40تیرۆریست کوژراون.
کەسایەتیی کوردانی ئێزدی کە ئێستا وەک پێشمەرگەیەک بەرگریی لە شنگال دەکات(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە شنگال شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشدا بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگەیش پێشڕەویی کردووە و گورزی گورچکبڕیشی لە داعش وەشاندووە.
(مەحما خەلیل) گوتیشی، ئێستا زیاتر لە نیوەی شنگال بە دەست ھێزی پێشمەرگەوەیە و، تیرۆریستانیش تەنیا قەنناسبەدەستەکانیان لەنێو شنگالدا ماون.
دیشڵێت، لە شەڕی ئەمڕۆدا پێشمەرگە، نزیکەی 40 تیرۆریستی داعش کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




