٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەمال كەركووكی: پێشمەرگە سەری لە داعش شێواند.. تەقەمەنییەكان بە خۆیاندا دەتەقنەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك - دوبز دەڵێت، پێشمەرگە قارەمانەكانی لیوای 5 و 10 بەرپەرچی جموجۆڵەكانی تیرۆریستانی داعشیان دایەوە و بە جۆرێك سەریان لێ شێواندن كە، تەقەمەنییەكانیان بە خۆیاندا تەقینەوە و زیانێكی گەورەیان بەر كەوت. گوتیشی، لە شارۆچكەی حەویجە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانی بارەگا و مۆڵگەكانی دوژمنیان كرد و لە ئەنجامدا كوشتار و زیانی زۆریان پێ‌گەییشت.

بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك - شارۆچكەی دوبز (د. كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، دوێنێ هەینی، لە گوندی سەخرە كە دەكەوێتە نێوان هەردوو گوندی سمایل ئاوە و ملتقێ، تیرۆریستانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ كرد و پێشمەرگە قارەمانەكانی میحوەری رۆژئاوای كەركووك – دوبزیش جوامێرانە لێیان هاتنە دەست و تیچكیان شكاندن.

(كەركووكی) گوتیشی، "دوو جاریش لە تەلوەرد تیرۆریستانی داعش بە قەنناس تەقەیان لە پێشمەرگە قارەمانەكان كرد، بەڵام بە زوویی لە لایەن هێزی پێشمەرگەی لیوای (5)ـی سەربەرزەوە وەڵامیان درایەوە و بێدەنگ كران". 

بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك و شارۆچكەی دوبز ئاماژەیشی دا كە، لە ناوچەی گوبە، تیرۆریستانی داعش خەریكی فێڵكردن بوون تا پێشڕەوی بكەن، بەڵام پێشمەرگەكانی لیوای (10) پڵنگئاسا لێیان هاتنە دەست و بە جۆرێك سەریان لێ شێواندن كە تەقەمەنییەكانیان بە خۆیاندا بتەقێنەوە و زیانێكی گەورەیان بەر بكەوێت.

ئەوەیشی خستە ڕوو كە، لە شارۆچكەی حەویجە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانی بارەگا و مۆڵگەكانی دوژمنیان كرد و لە ئەنجامدا كوشتار و زیانی زۆریان پێ گەییشت.

KDP.info

هەواڵی پەیوەندیدار