٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش غاز و كیمیایی لە شنگال بەكار هێناوە.. ماددەکان چالاک نەبوون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان هێنابوو تا بیتەقێننەوە، بەڵام هەر زوو هێزی پێشمەرگە تەقاندییەوە و زیانی نەبوو، داعشیش لەو تەقینەوەیەدا ماددەی غاز و كیمیایی بەكار هێنابوو.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم شەشۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لە نزیك كۆمەڵگای حەردان، داعش ئۆتۆمبێلێكی جۆری بارهەڵگری بۆ تەقینەوە هێنابوو، بەڵام هەر زوو هێزی پێشمەرگە ڕێگریی لێ كرد و ئۆتۆمبێلەكەی تەقاندەوە و زیانی نەبوو.

(قاسم شەشۆ) گوتیشی، داعش لەو تەقینەوەیەدا غاز و كیمیاویی بەكار هێنابوو، بەڵام زۆر ئەكتیڤ نەبوو، تەنیا هەندێك پێشمەرگە لە ڕووی دەروونییەوە تێك چوون، ئەوانیش هەر زوو چارەسەرییان بۆ كراوە و ئێستا هەموویان سەلامەتن.

ئەو فەرماندەیە هەروەها ڕوونیشی كردەوە، ئەمانە دژی مرۆڤایەتین و هەموو كارێك بۆ بەرژوەندیی خۆیان دەكەن و ئەمە كۆتاییەكەیانە، بۆیە پەنا بۆ هەموو جۆرە كارێكی نامرۆڤانە دەبەن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار