خورماتوو..چەکدارانی شیعە 5 هاووڵاتی عەرەبی سوننەیان رفاند
__2014_12_26_h21m46s53__RM.jpg)
خورماتوو-KDP.info – لە بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچكەی خورماتوو (محەممەد فایەق) ئاشکرایکرد کە، ئەمڕۆ لە شارۆچكەی خورماتوو لە لایەن هێزەكانی خۆراسانی سەر بە شیعە، پێنج هاووڵاتی بە رەگەز عەرەبی سوونە ڕفێندران..بەگوێرەی ئاماری ئاساییشی خورماتووش تا ئێستا زیاتر لە 40 هاووڵاتی تورکمان و عەرەبی سوننە مەزهەب لەلایەن چەکدارانی شیعەوە رفێندراون.
لە بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچكەی خورماتوو (محەممەد فایەق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی خورماتوو لە گەڕەكی سەربازی ژمارەیەك چەكداری شیعەی سەر بە هێزی خۆراسان، پێنج هاووڵاتی بەڕەگەز عەرەبی سوننە مەزهەبیان ڕفاند كە دوانیان بران.
(محەممەد فایەق) گوتیشی، چەکدارانی شیعە پینج هاووڵاتییەکەیان بەرە و بارەگای سەرکییکان بۆ گوندی خدر وەلی بردوون.
بەگوێرەی ئامارەكانی ئاساییشی خورماتووش، تا ئێستا لەلایەن چەکدارانی شیعەوە زیاتر لە 40 هاووڵاتی بە رەگەز عەرەب و تورکمانی سوننە لە شارۆچکەی خورماتوو رفێندراوون.
كاروان جاف




