٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لاریجانی: داعش گرووپێکی فەسادە لە ناوچەکەدا

سەرچاوە: KDP.info
پەرلەمان پێشوازیی لە لاریجانی دەکات.

هەولیر-KDP.info-  سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای کۆماری ئیسلامیی ئیران (د.عەلی لاریجانی) لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە، "لە ڕۆژگارە سەختەكانی سەردەمی رژێمی دیكتاتۆریدا لەو كاتەی زوڵم لەم گەلە كرا لەگەڵتان بووین، هەروەها لەو كاتانەش كە بەسەر رژێمدا سەركەوتن بۆ دامەزراندنی حكوومەتێكی دیموكراتی پشتیوانیمان كردن.. داعشیش گرووپێكی فەسادن لە ناوچەكەدا، دژ بەو گرووپانەیش هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە دەخوازین."

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئیران (د.عەلی لاریجانی) سەردانی هەولێری کرد و، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە، پێشوازی لێ کرا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (لاریجانی) سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و، لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (د.یووسف محەممەد) و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (د.جەعفەر ئبراهیم ئێمینکی) پێشوازی لێ کرا.
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران، خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان و ڕاوێژكاران نیشان دا و، جەختی لە پێوەندی لەمێژینەی هەردوولا بە تایبەت لە رۆژگارە سەختەكانی سەردەمی ڕژێمی دیكتاتۆری كردەوە و، ئەوەی راگەیاند لەو كاتەی زوڵم لەم گەلە كرا لە گەڵتان بووین، هەروەها لەو كاتانەش كە بەسەر رژێم سەركەوتن بۆ دامەزراندنی حكوومەتێكی دیموكراتی پشتیوانیمان كردن.
پاشان (لاریجانی) ڕۆشنای خستە سەر پەرەپێدانی پێوەندییە بازرگانییەكانی هەردوولا و ئاماژەی بەو پێشڤەچوونانە كرد کە، هەرێمی كوردستان بە خۆوەی بینیوە و هیوای خواست پێوەندییە ئابوورییەكانی هەردوولا زیاتر پەرە بستێنێت.
دەربارەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە، (د.عەلی لاریجانی) گوتی، ئەمانە گرووپێكی فەسادن لە ناوچەكەدا، ئێمەش هیوای سەرکوتن بۆ ئێوە دەخوازین لە دژی ئەو گرووپانەدا.

   
 

هەواڵی پەیوەندیدار