٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێرەڤان مایی: لێدوانی دەمیرتاش دەربارەی شنگال، لە لۆژیکی کرچوکاڵی سیاسییەوە سەرچاوەی گرتووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی(زێرەڤان مایی) لەسەر ئەو باوەڕەیە کە، لێدوانی بەرپرسانی پەکەکە و هەدەپە، مەرامی سیاسیی لەپشتە و خواستی ئەوان بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی سەنگینی پارتییە لەسەر ئاستی کوردستان و هەرێمی و نێودەوڵەتی و مەبەستیانە بە تایبەت لەو دەڤەرەی کە دووچاری کۆمەڵکوژی بووەتەوە کە شنگالە، جێپێی خۆیان بکەنەوە و لەو دەڤەرە خۆیان بسەپێنن.

(زێرەڤان مایی) کە پسپۆری بواری ئاشتی و چارەکردنی ململانێکانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئامانجی وی خەباتە بۆ کوردستان و خاک و میللەت و جڤاک، ئەو کە خاوەنی دیرۆکێکی دێرین و پڕخەبات و قوربانییە و لە کاتێکدا لەپێناو ئامانجەکانیدا دەکۆشێ، جارێکی دی پارتیی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) دێ و پەلاماری دەدات.

ئەو چاودێری سیاسییە سەرباری دەربڕینی نیگەرانیی خۆی کە لە وەها دۆخێکی ناسک و هەستیاردا، (جەمیل بایک) و تایبەتتر (دەمیرتاش) کە بە باوەڕی ئەو دوور لە تێگەییشتنی سیاسیی کوردستان و فەلسەفەی جڤاکی کوردستان و خەباتی سەدان ساڵە لەپیناو کوردستانێکی یەکگرتوو و سەربەخۆ، لێدوانی نەشیاو و ناڕەوا دەدەن.
(زێرەڤان مایی) دەڵێ، "دەڤەری شنگال و زوممار کە ئەمڕۆ (دەمیرتاش) هێندە بە سانایی پێشنیاز بۆ نەگەڕانەوەی بۆ باوەشی کوردستان دەکات و دەخوازێ ببێتە کانتۆنێکی سەربەخۆ، بە تێفکرینی سیاسیانە ئەمە پێشنیازێکە و مەرامی سیاسی لەپشتە.. ئەمە بۆچوونێکە دەیەوێ ڕێکخستنەکانی پارتیی دیموکراتی کوردستانی پێ لاواز بکات و وەک لایەنێکی سیاسی بە زۆر خۆی لە دەڤەرە بسەپێنێ، ئینجا خواستیان ئەوە دەبێ کە، لایەنی نزیک لە سیتمەگەرای پەکەکە لە شنگال بەهێز ببێ."
ئەو مامۆستایەی زانکۆ هاوکات جەخت دەکاتەوە لەوەی کە، (دەمیرتاش) بە لۆژیکێکی بێتێڕامان و کرچوکاڵ و بێئەوەی خوێندنەوەیەکی سیاسیانەی پێوەست بەم پرسەی هەبێ، دێ و قسە دەکات، بێئاگا لەوەی کە، پارتییە سیاسییەکانی کوردستان و تایبەت پارتیی دیموکراتی کوردستان، لەپێناو گێڕانەوە ناوچە کوردستانییەکان و شنگالدا سەدان قوربانی داوە و دەدات.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار