پارێزگاری نەینەوا: سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه، هاوكێشه‌كانی گۆڕی و هیوای دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وای به‌رز كرده‌وه

دهۆك-KDP.info- لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، پارێزگاری نەینەوا(ئەسیل نوجێفی) ڕایگەیاند کە، ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری شنگال و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه هاوكێشه‌كانی گۆڕی و هیوای دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وای به‌رز كرده‌وه. هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵ و ئاماده‌بوونی (سه‌رۆك بارزانی) له به‌ره‌كانی جه‌نگ كرد و به كاریگه‌ر وه‌سفی كرد.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا کە ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26/12/2014 له شاری دهۆك ساز درا، پارێزگاری نه‌ینه‌وا پیرۆزبایی له (سه‌رۆك بارزانی) كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری زوممار و ره‌بیعه و شنگال و رایگه‌یاند، ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری شنگال و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه هاوكێشه‌كانی گۆڕی و هیوای دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وای به‌رز كرده‌وه. هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵ و ئاماده‌بوونی (سه‌رۆك بارزانی) له به‌ره‌كانی جه‌نگ كرد و به كاریگه‌ر وه‌سفی كرد.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی شاری مووسڵ تاوتوو كرا و باس له پلانی ئازادكردنی مووسڵ له چنگی داعش كرا و جه‌خت له به‌شداریی دانیشتوانی شاری مووسڵ له ئازادكردنی ئه‌م شاره له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش كرایه‌وه.




