لاریجانی گەییشتە هەولێر.. سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیران پێشوازییان لێی کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران(عەلی لاریجانی) لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکوەزیران(نێچیرڤان بارزانی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و پاریزگاری هەولیرەوە، پێشوازی لێ کرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی پارتیی دیموکراتی کوردستان، (لاریجانی) لەو سەردانەیدا بۆ هەولیر، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)ـدا کۆ دەبێتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، (لاریجانی) لە شاری بەغداوە گەیشتە سلێمانی و لەلایەن (د.بەرهەم ساڵح) و ژمارەیەك بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێكرا.




