لاریجانی دێتە هەولێر

هەولێر-KDP.info- وەها بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، (عەلی لاریجانی) بێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببێتەوە.
سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئێران(عەلی لاریجانی) بێتە هەولێر و سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) بكات.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، (لاریجانی) لە شاری بەغداوە گەیشتە سلێمانی و لەلایەن (د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح) و ژمارەیەك بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێكرا.
بە گوتەی سەرچاوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم دوانیوەڕۆیە سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئێران، دەگاتە هەولێری پایتەخت و ژمارەیەک کۆبووە ساز دەدرێن.
مەزیەت عەبدو-زریان زیاد




