لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: ھەرێمی کوردستان ھۆکار بووە پەیوەندی نێوان عێراق و تورکیا نەپچرێت

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا ھیچ کاریگەری بەسەر پەیوەندییەکانی ھەرێم و تورکیاوە نابێت و، بگرە ھەرێم پێی باشە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ھەموو وڵاتان باش بێت؛ چونکە ھەرێم ھۆکارێک بووە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و تورکیا نەپچڕێن.
لە سەردەمی دەستەڵاتی سەرۆکوەزیرانی پێشوو(نووری مالیکی)ـدا پەیوەندیی عێراق نەک لەگەڵ تورکیا، بەڵکو لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ساردبوونەوەیەکی پێوە دیاربوو، ئەمەش وای کرد باری سەرۆکوەزیرانی نوێ گران بێت، ھەر بۆیە لە ماوەی رابردوو چەندین سەردان ئەنجام دراون بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ.
ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق(ڕێناس جانۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ساڵی 2009ـوە 48 ڕێککەوتن لە نێوان عێراق و تورکیادا ئیمزا کراون و جێبەجێیش نەکراون، قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا نزیکەی 16 ملیار دۆلارە، سەرەڕای ئەوەی پرسی ئەمنی لەنێوان ھەردوو وڵات‌دا بایەخی خۆی ھەیە و چەندین پرسی دیکەی گرینگ ھەن کە دەشێ قسەیان لەبارەوە بکەن.
(جانۆ) گوتیشی "ئەو سەردانە بە ئیجابی دەبینین و ئەنجامی باشی دەبێت و، ئەو رێککەوتنانەیشی ھەن ئیمزا دەکرێن، وەک پرسی وزە و ئەمنی و ئاو."
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان جەختی کردەوە کە، سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا ھیچ کاریگەری نابێت بەسەر ئەو رێککەوتنانەی نێوان ھەرێم و تورکیاوە، چونکە ئەو رێککەوتنانە ستراتیژین و جیاوازییان ھەیە.
(ڕێناس جانۆ) ئاماژەیشی دا کە، ئەوە ھەرێمی کوردستانە نەیهێشتووە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بە تەواوی بپچڕێن، چونکە ھەرێمی کوردستان نەبووە بەشێک لەو کێشانەی کە (مالیکی) دروستی لەگەڵ تورکیادا کردبوون؛ باوەڕیشی وایە کە لەئێستادا عێراق لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا ئاسایی دەکاتەوە و ھەرێمی کوردستانیش پێی باشە عێراق پەیوەندی لەگەڵ ھەموو وڵاتاندا باش بێت.
دوێێ پێنجشەممە، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره به بواره‌كانی ئابووری، سه‌ربازی، سیاسی نێوانیان بده‌ن و هاوكات ئاره‌زووی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق به رێگه‌ی خاكی توركیا بۆ بازاڕه‌كانی جیهات ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له بینایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێك خست و، عه‌بادی گوتی: "له‌م قۆناغه‌دا ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی دووقۆڵی بواره‌كانی ئابووری، وزه، ئاسایش هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی به‌ره‌وپێش ببه‌ن".
هه‌روه‌ها عه‌بادی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌ی داعش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداری 60 وڵات پێكهاتووه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه داعش ته‌نها هه‌ڕه‌شه بۆ عێراق و ناوچه‌كه نییه به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه بۆ گشت جیهانه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێزه‌کانی تەناهی عێراق له هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعشن و گوتیشی: "هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه هاوشانی یه‌كتر له چوارچێوه‌ی سیسته‌می ئاسایشی عێراق مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش كۆنترۆڵی داعش له خاكی عێراق كه‌مبووەته‌وه كه له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه له هه‌وڵی داگیركردنی ناوچه‌كه‌ماندان، ئێستا له هه‌وڵی وه‌ده‌رنانی داعشین له ناوچه‌كه‌مان".
عه‌بادی له‌باره‌ی بوودجه‌ی عێراق و نه‌وت رایگه‌یاند كه ئێستا له په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی له‌سه‌ر ده‌كرێ، گوتیشی: "بابه‌تی ناردنی نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی خاكی توركیاوه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بووەته بابه‌تی تاوتوێكردن هه‌ڵبه‌ت ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌م رێككه‌وتنه زیاتر به‌هێزتر بكه‌ین و له رێگه‌ی خاكی توركیاوه ئه‌م هه‌نارده‌یه ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری عێراق و توركیا دایه".
عه‌بادی جه‌ختی له گرنگیدانی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و عێراق كرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئاره‌زووی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
بڵند ئیبراھیم




