٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بوودجەی گشتی كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمڕۆ پێنجشەممە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق کرد کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆی نێردرابوو.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیستی كوردستانی (بێریوان خەیلانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی نائاسایی خۆی سەبارەت بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق ئەنجام دا، پاشانیش پڕۆژەیاساكە بۆ هەردوو لیژنەی دارایی و یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕەوانە كرا، بۆ ئەوەی ئەوانیش لە ماوەی هەفتەیەكدا خوێندنەوەی خۆیانی بۆ ئەنجام بدەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە رۆژی 7ـی مانگی یەكی 2015 ئەنجام دەدرێت و، چاوەڕوان دەكرێت پەسەند بکرێت .
پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2015 بڕەكەی 123 ترلیۆن دینارە و نرخی فرۆشتنی هەربەرمیلێك نەوتی خاوی عێراقیش بە 60 دۆلار لە ناو ئەو بوودجەیەدا خەمڵێنراوە .

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار